رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی بالاتا لە شاری نابلوسی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر کەمپی پەنابەرانی بالاتا. داگیرکەران خانوویێکیان لە کەمپەکە گەماڕۆ دایەوە و لە ئەنجامدا لە نێوان فەلەستینییەکان و داگیرکەران شەڕ دەرکەوت.
رژێمی داگیرکەر لەمڕۆ بەیانیەوە دەستی بە هێرش سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەی کەرتی رۆژئاوا وەک جەنین، قەلقیلیا، تولکەرەم، ئەلخەلیل و بەیت لەحم کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.